Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:23

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسولی گشتیی قەتەر كرد

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/11/12 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە حسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەكەم كونسولی گشتیی قەتەر لە هەرێمی كوردستان كرد كە دوای كردەوەنەوەی كونسولخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر، دەستبەكار بوو.
لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی ئەلفەزالە، هەموو هاوكاری و پشتگیرییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی و ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ قەتەر دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە كونسولی گشتیی قەتەر سڵاو و ڕێزی میری قەتەری بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیاند و خۆشحاڵیی خۆی بە كردنەوەی كونسولخانەی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی دەربڕی. هەروەها جەختی لەوە كردەوە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی پەیوندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، بەرەوپێش ببات.
دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.