لەسەر ڕێگای كەلار - خانەقین ، نزیك گوندی شێرەوەن، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ(یەك شەمە) لەسەر ڕێگای كەلار - خانەقین نزیك گوندی (شێرەوەن) ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا و ماتۆڕسكیلێك پێكیاندادا، بەهۆیەوە شوفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا لەدایك بووی ساڵی 2000ە.
ڕووداوەكە بەشێوەیەك بووە، ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە و ماتۆڕ سكیلەكە بەپێچەوانەوە بۆ قەزای كەلار هاتووە، لەنزیك گوندی شێرەوەن پێكیانداداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.