Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:35

سوپای ئیسرائیل: چەند پێگەیەكی تیرۆریستان لە سووریا كرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند لە وەڵامی بۆردومانێكدا بۆ سەر بەرزاییەكانی جۆلان،فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو شوێنانەی كە بە ژێرخانی تیرۆریستان وەسفی كردوون لە سووریا بۆردومان كردووە.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە شەوی ڕابردوو دوو مووشەك لە سووریاوە ئاراستەی ناوچەكانی جۆلان كراون و زەنگی ئاگاداركردنە لێدراوە.
ئیسرائیل ڕۆژی هەینی هێرشەكانی لە خاكی سووریا دەستپێكرد،دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە نزیك قوتابخانە ئیلات لە باشووری وڵاتەكەی كەوتەخوارەوە.
جێی ئاماژەیە سوپای ئیسرائیل لە دوای هێرشی حەماس لە حەوتی تشرینی یەكەم، بۆردومانەكانی بۆ سەر خاكی سووریا چڕتر كردۆتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.