Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:28

ئاسایشی هه‌ولێر: پاشا و تۆپچی فەیسبوک دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

 ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌11ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌ه‌وه‌،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیمان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع.أ ،ع) و (ك، أ،ع) دەستگیر بکەین کەخۆیان وەک (پاشای فه‌یس بوک )و (تۆپ جی فه‌یس بوک)ناساندووە. 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمه‌تباران ژمارەیەکی زۆر له‌ (هەژمار و ئەکاونت)ی فه‌یس بووک یان دەست بەسەرا گرتووەو لەبەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی تایبەتی خاوەنی ئەکاونتەکان داوای کارتی مۆبایل یان پارەیان کردووە.
له‌ كۆتاییدا ئاسایش هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، هەرکەسێک سکاڵا یاسای لەسەر هەژماری (پاشای فه‌یس بوک )و (تۆپ جی فه‌یس بوک)هەیە باسەردانمان بکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.