دژه تیرۆری كوردستان راگهیاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
ئێوارهی ئهمرۆ شهممه 11ی11ی2023، دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكردهوه، لە چەند دەزگەیەکی میدیایی هەواڵێک بڵاو کرایەوە، کە گوایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر. لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر شوێنی ئاماژە پێ کراو.
دژه تیرۆری كوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، بە دەزگە میدیاییەکان ڕادەگەیەنین دەنگی هەر تەقینەوەیەک مەرج نییە هێرش و بۆردومان بێت، دەشێ مەشق و ڕاهێنان یاخود ڕێکاری تایبەت بێت.
ههروهها دژه تیرۆر ئاماژهی بهوهشكردووه، داواکارین لە دەزگە میدیاییەکان و میدیاکاران، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان.
دژه تیرۆری كوردستان ههواڵێك ڕهتدهكاتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.