Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:21

راگه‌یاندراوێك له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 11ی11ی2023، له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌، سبەی یه‌كشه‌م 12ی11ی2023، وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
راشیده‌گه‌ێنێت،ئەم سەردانە لە سەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران بووە تاکو بێنە ئێرەو لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەو بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.