Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

مانگی ڕابردوو 530 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان له‌ سلێمانی كردووە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/10/31) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 530 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە، لەو ژمارەیە 242 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 288 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 230 پشكنینی MRI و 104 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 109 پشكنینی سیتی سكان و 87 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.