سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له ڕابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له عيرفان عەلی عه‌بدولعه‌زيز، ڕابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە ڕابەڕی گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.