Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:00

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای فەلەستین: تەرمی كوژراوە كەڵەكەبووەكان لەنێو نەخۆشخانەدا دەنێژین

ئێمە چەند كاتژمێرێك لە مردن دوورین و جیهان سەیری مردنمان دەكات
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە، محەمەد ئەبو سەلامییە، ئەمڕۆ شەممە، هۆشداری دا لە خراپتربوونی بارودۆخی ناو نەخۆشخانەكە و نەبوونی ئاو و خۆراك و كارەبا.
ئەبو سەلامیە بە كەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕایگەیاندووە، بەشی چاودێری چڕ دیسان لەلایەن سوپای ئیسرائیلی كراوەتە ئامانج و ئەوانەی پێشتر بەهۆی بۆردومانەكانەوە برینداربوون ،جارێكی دیكە بریندار بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەند كاتژمێرێك لە مردن دوورین و جیهان سەیری مردنمان دەكات، هەوڵیش دەدەین تەرمی كوژراوە كەڵەكە بووەكان لەنێو نەخۆشخانەدا بنێژین.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لە درێژەی قسەكانیدا گوتی :ئێمە نە ئاومان هەیە، نە خواردن و نە كارەبا و نە ئینتەرنێت و بەتەواوی لە جیهان دابڕاوین.
شایانی باسە ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی سوپای ئیسرائیل كە لەدوای 7ی ئۆكتۆبەرەوە بۆ سەر غەززە دەستی پێكردووە ، بووەتە هۆی كوژرانی زیاتر لە 11 هەزار فەلەستینی .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.