پاسەوانێكی كوڕی پارێزگاری نەینەوا تەقە لە كوڕ و باوكێك دەكات و بەهۆیەوە هەردووكیان برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە 11-11-2023 رایگەیاند: شەوی رابردوو لە كاتژمێر 10:40 خوولەك ، دەمەقاڵێ لە نووسینگەی بەربژێر موهەننەد نەجم جبووری، كوڕی نەجم جبووری، پارێزگاری مووسڵ، لە گەڕەكی وەحدە لە بەشەچەپی مووسڵ لەبەرامبەر بنكەی پۆلیسی ئەحرار لەگەڵ كوڕو باوكێك دروست بووە.
هەروەها گوتی: هەرچەندە هۆكاری ئەو دەمەقاڵێیە نەزاندراوە، بەڵام ناكۆكی و دەمەقاڵێیەكە پەرەی سەندووە، لە ئەنجامیشدا پاسەوانێكی نووسینگەكەی كوڕی نەجم جبووری، پارێزگاری مووسڵ، تەقەی لەو دوو هاووڵاتی كردووە.
پاسەوانێكی كوڕی پارێزگاری نەینەوا دوو كەس بریندار دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.