Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:13

بوومەلەرزەیەك كەناراوەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیای هەژاند 

کوردستان TV
100%

لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە كەناراوەكانی باكوری كالیفۆرنیا لە ئەمریكا ڕوویداوە.
بەگوێرەی جیۆلۆجی ئەمەریكا ، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 3:15 خوولەكی بەیانی (6:15 خوولەكی بەیانی بەكاتی بەغدا) تۆماركراوە، ناوەندی بوومەلەرزەكەش بە دووری 167 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری فریندێل بووە.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا پشتڕاستی كردۆتەوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتر ڕوویداوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.