گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ربازگه‌یه‌كی تری سوپای ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا بۆردومان كردووه.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق كه گرووپێكی چه‌كدارییه و تا ئێستا رابه‌ر و پاڵپشتیكاریان دیار نییه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ربازگه‌ی (ئه‌لته‌نف)یان له سه‌ر سنووری عێراق – سووریا بۆردومان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه‌یان له ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامداوه و ئامانجه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ و به‌دروستی پێكاوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌هۆی پاڵپشتیكردنی ئه‌مه‌ریكا له ئیسڕائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، له رۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار بۆردومانی بنكه و سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه جیاجیاكانی عێراق كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.