ژماره‌یه‌كی هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له ماوه‌ی 10 رۆژدا له سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌م 8ی11ی2023، سزای سێداره‌ی فەرهاد ئاقایی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێ به‌جێ كراوه.
هەنگاو راشیدهگهێنێت، کە هاوکات سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەش هەر بەو تۆمەتە جێبەجێکراوە.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، هه‌ر له هه‌مان رۆژدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرهاد ئاقایی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کراوه و ئەم بەندکراوە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش 5ی11ی2023، قاسم ئابستە بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی مەهاباد، دوای 14 ساڵ له بەندکرانی به‌تۆمه‌تی جیاواز سزای سێدارەکەی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکرا.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، رۆژی دووشه‌ممه‌ش 8ی11ی2023، سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی كورد بە ناوەکانی جەلال وەحدەتی، خەڵکی شاری ئەلیگوودەرز لە پارێزگای لوڕستان و خەلیل محەممەدی، خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەماوا جێبەجێ کرا.
هه‌روه‌ها له رۆژی شه‌ممه 6ی11ی2023، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری ئەسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بە ناوی داود بێهزادی، به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه، رۆژی 8ی11ی2023، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرهاد ئاقایی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.