Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:47

ئه‌مڕۆ ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان "خدر ره‌ش ئه‌حمه‌دی" به‌خاك ده‌سپێردرێت

کوردستان TV
100%


      
هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستانی  ئێران، خدر ره‌ش ئه‌حمه‌دی ناسراو به‌ "حه‌مه‌ی مهابادی " به‌هۆی نه‌خۆشی دوێنێ له‌ شاری مهاباد به‌ هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
هونه‌رمه‌ند كۆمیدی خدر ره‌ش ئه‌حمه‌دی ساڵی 1957 له‌ شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1976ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی زیاتر له‌ 125  به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ فیلم، كورته‌فیلم و سینه‌مایی وشانۆییه‌ به‌شداریكردووه‌، دوێنێ به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 66 ساڵی كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌ ناسراوترین ئه‌كته‌ره‌ كۆمیدییه‌كان،ئه‌و له‌ ساڵی 2010ـه‌وه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌  توانای قسه‌كردن و جووڵه‌ی نه‌مابوو، بۆیه‌ له‌و ماوه‌یدا له‌ كاری هونه‌ری دابڕابوو. 
 نیاز وایه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10-11-2023 ته‌رمی ئه‌م هوندرمه‌نده‌ له‌ گۆڕستانی شاعیران و هونه‌رمه‌ندان له‌ "بوداغ‌ سوڵتانی" شاری مه‌هاباد به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان به‌ خاك ده‌سپێردرێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.