Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 22:37

رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ راده‌گه‌یه‌نرێ

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ ئیسڕائیل ڕازی بووه‌ ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ غه‌ززه‌ بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ڕابگه‌یه‌نرێ.

كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌ باكوری غه‌ززه‌ ده‌كات و له‌و چوار كاتژمێره‌ش رێڕه‌وێكی مرۆیی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌ ناوچه‌ شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م‌ 150 بارهه‌ڵگری كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێته‌‌ غه‌ززه‌ و به‌مزووانه‌ش ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ ده‌گه‌ن ده‌ست هاووڵاتییان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.