Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:36

دوا ئاماری كوژران و برینداران له‌ غه‌ززه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ 34ـه‌مین رۆژی شه‌ڕ و پێدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ دوایین ئاماری كوژران و برینداران له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بڵاو كرایه‌وه‌‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌ی كوژراوان له‌ غه‌ززه‌ گه‌یشته‌ 10812 كه‌س كه‌ له‌نێویاندا 4412 منداڵن له‌گه‌ڵ 2918 ئافره‌ت و 667 به‌ساڵاچوو.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 26 هه‌زار و 905 كه‌س بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا 900 هه‌زار كه‌س له‌ غه‌ززه‌ به‌بێ جێگه‌ و بێ ده‌رمانن و هیچ پارێزگارییه‌كیان نییه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.