Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:22

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕالی كرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕالی به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا بۆ هه‌ولێر، شاندێكی باڵای حكوومه‌ت یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن كه‌ له‌ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكوومه‌تی فیدڕالی پێكهاتوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.