وڵاتی لوبنان بڕیاری دا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بێ پاره‌ییه‌وه 37 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی له وڵاتانی جیهان دابخات، ئه‌وانه‌شی كه ده‌مێننه‌وه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده‌كانی مووچه و ده‌رماڵه‌یان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی وڵاتی لوبنان ئه‌مرۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بڕیاردراوه له كۆی 89 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی لوبنان له وڵاتانی جیهان، 37 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه دابخرێت.
بڵاویشی كرده‌وه: ئه‌و 37 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی كه داده‌خرێن زۆرینه‌یان له وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكای لاتینین.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: ئه‌و باڵیۆزخانه و كونسوڵخانانه‌شی ده‌مێننه‌وه 50%ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانیان كه‌م ده‌كرێنه‌وه و هه‌روه‌ها مووچه‌كانیشیان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا حكوومه‌تی لوبنان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی له وڵاتانی جیهان كه‌مكردبووه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێكی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كان زیاتر له 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان وه‌نه‌ده‌گرت، له كاتێكدا كه پێشتر زیاتر له هه‌زار دۆلار و یۆرۆیان وه‌رده‌گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.