Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:24

شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەدات

هەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ ئەگەری باران بارینێكی بەخوڕ هەیە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 -11-2023 ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی، دواین زانیاریی لەبارەی پێشھاتەكان بۆ ھاتنی شەپۆلێكی بارانبارین راگەیاند.
ئەو شارەزایەی كەشناسی دەڵێت:كاریگەری ئەو شەپۆلەی پێشبینی دەكرێت ناوچەكانمان بگرێتەوە لەیەكگرتنی دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێكدێت، بەھاتنی شێ بەرز و چڕبوونەوەی لەسەر ناوچەكانمان لەماوەی 15 بۆ 18 مانگ ئەگەری بارانبارینێكی زۆر و بەرچاو ئەبێت ھەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ بێ جیاوازی.
دەشڵێت: شێوازی دابارینەكان زیاتر بەخوڕ ئەبن لەگەڵ چالاكبوونی ھەورە بروسكە ،جاروبار بارینی تەرزەشی ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێكی كراوە ئەبێت لەماوەی ئەم شەپۆلەدا .
ئاماژەی بەوەشدا، ھاتنی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەكانمان دڵخۆشكەرە دەرگای كرانەوەی بارانی زیاتر ئەبێت لە داھاتوودا كە لەماوەی ڕابردووشدا بەھۆی ھەندێ ھۆكار و گۆڕانی كەشوھەوا ئەم پێشھاتانە دواكەوت و پێشبینیەكان بەو جۆرەبوون كە لەكۆتایبەكانی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگە بارانێكی زۆر ببارێت .
ئەم شەپۆلە قەرەبووی ئەو ماوەیەش دەكاتەوەو دەستپێكی ئەو ساڵە باراناوییە ئەبێت كە بۆ وەرزی ئەمساڵ چاوەڕوانی ئەكەین لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.