Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:49

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمى کوردستان و ئەردەن هەماهەنگى دەکەن

کوردستان TV
100%


 د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی، کونسوڵى گشتى شانشینى هاشمى ئەردەن لە هەرێمى کوردستان کرد. 
 
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدانى پرۆژە ئەکادیمیەکانى نێوان هەردوولا کرا، کە وابڕیارە ساڵى داهاتوو دیدارى هاوبەشى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن ئەنجام بدرێت.

لە دیدارەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند:''پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن پەیوەندى بەهێز و دێرینە و هەردوو گەل خاوەن مێژوو و کلتورێکى دەوڵەمەندن، بۆ ئەم مەبەستە و بەئامانجى پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕى زیاترى زانستى و ئەکادیمى لەنێوان هەردوولا لەڕێگەى ئەم دیدارە هاوبەشەوە ئاڵوگۆڕى زیاترى زانستى و پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوولا پەرەیان پێدەدرێت.''

لەلایەن خۆیەوە کونسوڵى گشتى ئەردەن لە هەرێمى کوردستان کورتەیەکى لەبارەى ئەم دیدارە هاوبەشە خستەڕوو کە وابڕیارە لە ساڵى داهاتوودا بەسەرپەرشتى هەردوو وەزارەت لە نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و ئەردەن ئەنجامبدرێت و رایگەیاند:''دەمانەوێت ئاستى هەماهەنگى و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە نێوان دامەزراوەکانمان زیاتر پەرە پێبدەین کە دەبێتە دەروازەیەکى بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانى پەیوەندییەکان.''
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.