Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:18

ڤیدیۆ.. ئیسرائیل شوێنە گرنگەكانی حزبوڵڵای لوبنان بۆردومان دەكات

کوردستان TV
100%

دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل ژێرخانی حزبوڵڵایان لە لوبنان بۆردومان كردووە.
هەگاری گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە كە هاوپێچی پۆستێكی لە هەژماری فەرمی خۆی “X” كردووە و تێیدا دەڵێت: فڕۆكە جەنگییەكان هێرشیان كردە سەر ژێرخانی تیرۆریستیی ڕێكخراوی حزبوڵڵا لە لوبنان.
هاگاری گوتیشی:: لە نێو ئەو ئامانجانەی كە هێرشیان كرایە سەر، باڵەخانە سەربازییەكان و ئەو شوێنانە بوون كە حزبوڵڵا چالاكی تێیدا دەكرد، هەروەها كۆمەڵێك ئامرازی تەكنەلۆژی كە بۆ ئاراستەكردنی تیرۆر لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل بەكاردەهێنران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.