Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:26

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە 16 نەخۆشخانە و 34 ناوەندی تەندروستیی لەکارکەوتوون

کوردستان TV
100%


حکوومەت لە غەززە بڵاویکردەوە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەردەوامیان هەیە، 16 نەخۆشخانە و 34 ناوەندی تەندروستیی لەکارکەوتوون.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تێلێگرامی حکوومەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، زانیاری سەبارەت بەو زیانانە خراوەتەڕوو کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەر دامەزراوە تەندروستییەکان و سیستمی تەندروستیی کەرتی غەززە کەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نیوەی نەخۆشخانەکان و سەدا 62ی ناوەندەکانی تەندروستیی لە کەرتی غەززە لەکار کەوتوون، خزمەتگوزاری لە 16 نەخۆشخانە و 34 ناوەندی تەندروستییدا ڕاگیراوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەو کراوە کە لە دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە هەموو خولەکێک بریندارێک هێنراوە بە نەخۆشخانەکان و لە هەر کاتژمێرێکیشدا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.