Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:30

ئاسايشيی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


تۆمه‌تبارێك كه‌ تاوانی دزیكردنی له‌ حه‌وت ماڵ ئه‌نجامدابوو ده‌ستگیركرا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌م 8ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، 
 دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر،توانیمان تۆمەتبار (م ، ن، ر)بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر بکەین کە کاری گەیاندن (دلیڤەری) دەكرد.
راشگه‌یاندراوه‌،  تۆمه‌تبار چاودێری چەند ماڵێکی کردووە و لەکاتێکی گونجاودا تاوانی دزیکردنی لە حەوت ماڵ ئەنجامداوە و بڕێکی زۆر پارەو کەل و پەلی گران بەهای دزیوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.