Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:39

دهۆك... بە ملیارێك و 400 ملیۆن دینار دوو پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%


لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە ناحیەی خانكێ جێبەجێ دەكرێن.
 
پرۆژەیەكیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت کە پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژیی هەزار و 600 مەتر و ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.
 
پرۆژەی دووەمیش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك دەستیپێكردووە، پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژایی 4 هەزار مەتر، لەگەڵ دروستكردنی ئاوەڕۆیەك بە درێژایی 500 مەتردووجا، ژمارەی شەقامەكان زیاتر لە 30 شەقام دەبن، تەواوبوونی هەردوو پرۆژەكە دەبنە هۆی ئاسانكاریی تەواو بۆ دانیشتووانی شارۆچكەی خانكێ  و هاوكات ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش بەرزتر دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.