Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:12

ئەمریکا: بەدواداچوون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هه‌رێمی كوردستان دەکەین

کوردستان TV
100%


 كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێکدا كونسوڵی نوێی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ وەبەرهێنان لە كەرتەكانی كارەبا و ووزە و نەوت دەربڕی و ئاماژەی بە هەوڵەكانی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و دەرکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵیی دا و رایگەیاند:'' لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین و دەزانین ڕاگرتنی نەوت کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات  و کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و بازاڕە جیهانییەكان هەبووە، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵیی لە ئەولەوییەتەکانی سیاسەت و بەرنامەی واشنتۆنە.''

لە لایەن خۆیەوە کەمال محەمەد ساڵح، سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریکای کرد بۆ گرنگیدان بە هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ  چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و گاز و فراوانکردنی وەبەرهێنان و دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.

هەر لەو دیدارەدا كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە هەناردەكردنی گازی سروشتی و گرفتی موستەحەقاتی كۆمپانیاكانی نەوت و پەیوەندییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ و حكومەتی عێراقی فیدراڵ گفتوگۆو تاوتوێكرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.