Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:29

شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 8-11-2023 شاندی هەرێمی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوونەوە،دوای كۆبوونەوەكەش  د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سێ پەیامیان هەبووە و بە كۆمیسیۆنیان گەیاندووە.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەدوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، سێ پەیامیان هەبووە و بە كۆمیسیۆنیان گەیاندووە.


پەیامی یەكەمیان جەختكردنەوە بووە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا، پەیامەكانی دیكەی شاندی هەرێمی كوردستان بریتیبوون لەوەی، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە خزمەتی كۆمیسیۆنەوە تاوەكو هەڵبژاردن بەڕێوەببات. هەروەها پەیامی سێیەمیش ئەوەبووە كە چۆن ئەوە پێداویستییە سەرەكییانەی كە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستن ئێمەش چۆن وەكو هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی دانوستانی لەسەر بكەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.