Erbil 10°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 17:35

بانكێكی حكومی سەبارەت بە وەرگرتنی دۆلار هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی رەشید هۆشدارییەكی بۆ ئەو هاووڵاتیانە بڵاوكردەوە كە دەیانەوێت دۆلار بۆ مەبەستی گەشتكردن بەدەستبهێنن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: لەم دواییانەدا تێبینی ئەوە كراوە كە چەند پەیج و نووسینگەیەك، دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە بەمەبەستی گەشت كردن دۆلار بە هاووڵاتیان دەدەن ، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەكەینەوە كە مامەڵە لەگەڵ ئەمانەدا نەكەن ،چونكە ئەو ئۆفیس و پەیجە ساختانە،هەوڵی دزینی بەڵگەنامە فەرمییەكانی ئێوە دەدەن.
هەروەها بانكی رەشید داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە لە ڕێگەی لینكی فەرمی بانكەكەوە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن و پێویستیشی بە هیچ نیوەندگیرییەك نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.