Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:38

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.9 پلە ئەندەنوسیای هەژاند

کوردستان TV
100%

ناوەندی بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.9 ڕێختەر ناوچەی دەریای پاندا-پ لە ئەندەنوسیا هەژاند.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەر،سەنتەرەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە لە 370 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەمبۆن لە ئەندەنوسیا و بە قوڵایی 146 كیلۆمەتر ڕوویداوە، 
بەپێی ئاژانس فرانس پرێس، ئەندەنوسیا بەهۆی هەڵكشانی لەسەر "ئەڵقەی ئاگر"، ناوچەیەكە كە بوومەلەرزە و گڕكانەكان لە زەریای هێمن چالاكن، بەركەوتەی بوومەلەرزە زۆرە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە لە پارێزگای جاوای ڕۆژئاوای گرتەوە و زیاتر لە 600 كەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها بوومەلەرزەیەكی گەورە لە كەناری دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا لە 26ی كانوونی دووەمی  2004 روویداو بووە هۆی دروستبوونی تسونامی لە زەریای هیندی كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 230 هەزار كەس لە چەند وڵاتێك لەوانە سریلانكا، هیندستان و تایلەند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.