Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:25

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شاری كابوولی پایته‌خت روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاووڵاتی بوونه‌ته‌ قوربانی.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ پاسێكی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان ڕوویداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 20ی تریش بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌شتی به‌رشی له‌ كابوول ڕوویداوه‌ كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن و‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ئه‌فغانستان زۆرترین جار كراونه‌ته‌ ئامانج.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.