دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پیرمام، راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام ماوه‌ی زیاتر له 5 كاتژمێری خایاند و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه كۆبوونه‌كه له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریشیان دا به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان بده‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتییه:
ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان
ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی 11ی 2023، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیى نیشتمانى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژییەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و، ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەیى عێراقدا.
لە کۆتاییدا بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالییەتێکى گونجاو دیاری کرا.
شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتیى نیشتمانی کوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
7/11/2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.