ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ده‌واجنێكی سنووری شارۆچكه‌ی كه‌لار كاره‌با له كرێكارێك ده‌دات و به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: بەیانی ئەمڕۆ سێشەم لە گوندی قەڵەبڵاخ له سنووری شارۆچكه‌ی كه‌لار تەرمی هاووڵاتییەک گه‌یه‌نرایه پزیشكی دادوه‌ری كه به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
بڵاویشی كرده‌وه: هاووڵاتییه‌كه ناوی (عومه‌ر جه‌لیل ئیبراهیم) لەدایکبووی 1996 بوو.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: بە گوتەی کەسوکاری ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، ناوبراو کرێکاری سەر دەواجنی پەلەوەر بووە لە کاتی کارکردن‌دا کارەبا گرتوویەتی و لەئەنجامیشدا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس لەسەرچۆنێتی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.