Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:34

دوایین ئاماری كوژران و برینداران له‌ غه‌ززه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تاكو ئێستا 10 هه‌زار و 328 كه‌س كوژراون.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له‌ غه‌ززه‌ بۆ 10 هه‌زار و 328 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێویاندا 4 هه‌زار و 237 منداڵ هه‌ن له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار و 719 ئافره‌ت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین درێژه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ردوولاش به‌رده‌وام بۆردومانی ناوچه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتی بوونه‌ته‌ قوربانی و بریندار و ده‌ربه‌ده‌ربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.