دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: بە سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو لە دوو كاتی جیادا هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەهەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.
هەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێكی دیكەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بەنەتەقیوی كەوتە خوارەوە.
راگەیەنراوێك لە دژەتیرۆری كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.