Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:19

بزانە لەهەولێر و بەغدا 100 دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەكرێت

کوردستان TV
100%

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەی كیفاح و حارسییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە 166 هەزار دینار ، لەكاتێكدا دوێنێ دووشەممە نرخی هەر 100 دۆلارێك بە 164 هەزار و 250 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 167 هەزار دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 165 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 165 هەزار و 800 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.