سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای به په‌له‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕی له كه‌رتی غه‌ززه كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌و شاره بووه‌ته گۆڕستانی زارۆ‌كان.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له میانه‌ی گوتارێكدا له نیویۆڕك له ئه‌مه‌ریكا گوتی: غه‌ززه بووه‌ته گۆڕستانی منداڵان و تكا ده‌كه‌ین هه‌ر ئێستا هه‌وڵی راگرتنی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان بدرێت.
گوتیشی: ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی تا ئێستا بۆ غه‌ززه نێردراوه، به‌شی پێداویستییه‌كان ناكات و كه‌موكوڕی مرۆیی و پزیشكی زۆر له‌و شاره هه‌ن.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌شی شارده‌وه كه نیگه‌رانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا دێت بنكه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه فراوانتر ده‌بێت و ناوچه‌كانی له عێراق و سووریا و لوبنان ده‌گرێته‌وه.
داواشی له گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرد گرینگه دیل و بارمته ئیسڕائیلی و بیانییه‌كان له غه‌ززه ئازاد بكه‌ن وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه به‌رده‌وام له ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی قوربانییاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زۆرینه‌ی قوربانییانی غه‌ززه منداڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچووانن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین ئه‌مڕۆ دووشه‌م له باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 10 هه‌زار و 22 كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 104یان منداڵن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بریندارانیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ژماره‌كه نزیكه‌ی 24 هه‌زار برینداره كه دوو له‌سه‌ر سێیان منداڵ و ئافره‌ت و به‌ته‌مه‌نه‌كانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.