سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان كه‌وته نێو ئاوی ڕووباری خازره‌وه و خنكا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ئه‌و منداڵه‌ی خنكاوه ناوی (فه‌هد عه‌بدوڕه‌حمان میكائیل)ـه و خه‌ڵكی گوندی زه‌نگه‌نان سه‌ر به سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌شه.
ماڵباتی منداڵه‌كه بۆ مه‌به‌ستی خوانی ئێواره چوونه‌ته سه‌ر لێواری رووباری خازر، به‌ڵام له‌ناكاو منداڵه‌كه كه‌وتۆته نێو ڕووباره‌كه و خنكاوه.
به‌رده‌ڕه‌ش / سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.