Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:05

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا: له‌ عێراق و سووریا 38 جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كانمان

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا 38 جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان له‌ عێراق و سووریا.

پاتریك رایده‌ر گوته‌بیژی پێنتاگۆن ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: له‌ 17ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا 38 جار هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و به‌هۆیه‌وه‌ 45 سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ر به‌ سووكی بریندار بوون.

شه‌وی رابردووش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هۆشداری توندی دایه‌ ملیشیاكان و په‌یامێكی ڕوونی ئاراسته‌كردن كه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه‌.

بلینكن جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك ئه‌مه‌ریكا هه‌موو رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و سه‌ربازه‌كانیان له‌ عێراق و سووریا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ جلوبه‌رگی گولـله‌نه‌بڕ و به‌ رێكارێكی توندی ئه‌منی و هه‌ستیاردا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و چاوی به‌ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه‌ و به‌شێك له‌ سه‌ربازان وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق كه‌وت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.