وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه مانگی ڕابردوو له‌نێو خاكی عێراق 12 ڕووداوی بوومه‌له‌رزه تۆماركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: زۆرترین بوومه‌له‌رزه له مانگی ڕابردوودا له شارۆچكه‌كانی به‌له‌دروز و خانه‌قین له سنووری پارێزگای دیاله ڕوویانداوه كه ژماره‌یان 5 بوومه‌له‌رزه بووه.
ڕاشگه‌یاند: دوو بوومه‌له‌رزه‌ی تریش له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕوویانداوه، هه‌روه‌ها له سنووری هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دهۆك، كه‌ركووك و نه‌ینه‌واش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوویانداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له خاكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ست به 23 بوومه‌له‌رزه كراوه كه 12 بوومه‌له‌رزه‌یان سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌نێو خاكی عێراق بووه و 11ی تریشیان له‌نێو خاكی ئێران بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.