Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:15

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ قسه‌كانی ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ به‌دواداچوون بۆ چاوپێكه‌وتنی مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌ شاری سلێمانی بكات كه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نووسراوێکى بە ژمارە (1437) لە ڕێکەوتى (2023/11/5) بە ئیمزاى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا  ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى کردووە کە لە نووسراوەکەدا هاتوە: کارى پێویست ئەنجام بدرێت بە پێکهێنانى لێژنەیەکى تایبەت بۆ بەدواداچوونى وتەکانى ئەو مامۆستایەى زانکۆى سلێمانى کە لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە.

وه‌زاره‌تی خوێندنی له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ مامۆستاكه‌ی زانكۆی سلێمانی له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وشەى نەشیاوى بەکارهێناوە بەرامبەر خانمێکى رۆژنامەنووس دوور لە داب و نەریت و پیشەکەى خۆى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا هه‌روه‌ها زانکۆى سلێمانى ڕاسپاردووە بە زووترین کات دواى تەواوبوونى کارى لێژنەکە لە ئەنجامەکەى ئاگاداریان بکەنەوە.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییه‌ بۆ زانكۆی سلێمانی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.