یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی عێراقی له شاری هه‌ولێره‌وه سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌سه‌ر كه‌ریم به‌نزیما و هاوڕێكانی تۆمار كرد.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م یانه‌ی قووه جه‌وییه له گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر مێوانداری یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی كرد.
یانه‌ی قووه جوییه له یارییه‌كه‌دا ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد و به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانیش له‌لایه‌ن عه‌لی جاسم له خوله‌كی 44 و موهه‌نه‌د عه‌بدلڕه‌حیم له خوله‌كی 52 تۆمار كران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی قووه جه‌وییه به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ هاته ڕیزبه‌ندی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، یانه‌ی ئیتیحادیش به 9 خاڵ هه‌ر له پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.