Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 22:23

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا 2 پۆست لە (زانکۆى کۆیە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
1- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕى و دارایی.
2- ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان.
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
 هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌، ئەو كه‌سه‌ی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت:
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلىزیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2023/11/16) ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسەند کرابێت.
- هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانەى بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.