لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی شارەوانی بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و پاراستنی شەقامەكانی شاری سلێمانی، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكیان لە گەڕەكی تاسڵوجە بەڕێوەبرد.
ئەو هەڵمەتەی تیمەكانی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئامێرەكان و ستافی قیر و تێكەڵە بەڕێوەچوو، لەمیانەی ئەو هەڵمەتەدا ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی نۆژەن و قیرتاو كرانەوە.
هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرجەم سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە كارە گرنگ و بەردەوامەكانی فەرمانگەكانی شارەوانی بەمەبەستی چاككردنەوەی شەقامەكان.
سلێمانی.. هەڵمەتێكی قیرتاوكردنەوەی شەقامەكان بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.