Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:46

له‌ به‌غدا دژی سه‌ردانی ئه‌نتۆنی بلینكن خۆپیشاندان ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

به‌مشه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق  خۆپیشاندان دژی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه‌.

هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سی نزیكی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نگران و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق كرد بێنه‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ شاری به‌غدا و ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ر پشتگیریكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل له‌ شه‌ڕی دژی غه‌ززه‌دا‌، هه‌روه‌ها داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان "ئه‌وانه‌ی به‌ گوته‌ی ئه‌و لایه‌نگری تیرۆر ده‌كه‌ن" بسوتێنن.

دوای په‌یامه‌كه، سه‌دان لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه‌ و دژی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له‌ خۆپیشانده‌ران و بڵاوه‌پێكردنیان، سه‌رجه‌م ڕێڕه‌وه‌كانی چوونه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدایان گرتووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی شاری به‌غدا پشێوی و ئاڵۆزی تێ كه‌وتووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.