وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌یامی ئاراسته‌ی میلیشیاكان و وڵاتی ئێران كرد سه‌باره‌ت هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان و ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نتۆنی بلینكن گوتی: ئێمه وه‌ك ئه‌مه‌ریكا نامانه‌وێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا هه‌موو رێكارێك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و هێزه‌كانمان".
سه‌باره‌ت به هێرش و بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ربازگه‌كانیان له عێراق و سووریا، بلینكن گوتی: لێره‌وه ملیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له قۆستنه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه بۆ مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و پێیان ده‌ڵێین كه ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه.
گوتیشی كه په‌یامێكی زۆر ڕوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نێرن كه هه‌ڕه‌شه له سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێین ئه‌م كاره نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه بلینكن گوتی: هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ و به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی پانتایی شه‌ڕی غه‌ززه فراوان نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، به‌ڵام له ڕاگرتنی یه‌كجاری شه‌ڕ راوبۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستنی مرۆیین.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمشهویشیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بلینكن ڕایگه‌یاند كه گفتوگۆیه‌كی زۆر باش و ڕاشكاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
دواتریش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به جلوبه‌رگی گولـله‌نه‌بڕ و رێكارێكی توندی ئه‌منی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و چاوی به به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه و به‌شێك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.