سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌و مه‌رجه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی بدات، ئاگربه‌ست له شه‌ڕی غه‌ززه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن.
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: هیچ ئاگربه‌ستێك راناگه‌یه‌نرێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بارمته و دیله‌كان له غه‌ززه.
راشیگه‌یاند: ده‌مه‌وێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه به دوژمانان و دۆسته‌كان ڕابگه‌یه‌نم كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕكردن تا شكستی یه‌كجاری به حه‌ماس ده‌هێنین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جگه له تێكشكانی یه‌كجاری حه‌ماس، هیچ جێگره‌وه و به‌دیلێكی ترمان نییه و دڵنیاشم هه‌موولایه‌ك له‌مه تێده‌گه‌ن.
پێشتریش غازی حه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌ن هه‌ر 240 دیله‌كه له غه‌ززه ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئیسڕائیلیش سه‌رجه‌م دیله‌كانیان له گرتووخانه‌كان ئازاد بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.