Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:11

باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ی‌ له‌ شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند كه‌ پاره‌یه‌كی زۆری ساخته‌یان له‌ بازاڕ ساغ كردبووه‌وه‌.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەین بەناوەکانی (م، ر، س) و (م، ن، س) و (م، م، ر) و (أ، د، ع).

ڕاشیگه‌یاند: چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ هەڵسابوون بە ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر دراوی ساختە لەناو بازاڕەکانی شاری هەولێر لە جۆرەکانی 50 هەزاری و 25 هەزاری و 10 هەزاری و 5 هەزاری .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.