پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داوای له هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و فه‌ڵه‌ستینی و هه‌موو جیهان كرد شه‌ڕ و ماڵوێرانی له غه‌ززه ڕابگرن، داواشی كرد دیله‌كان ئازاد بكرێن و لێ بگه‌ڕێن هاوكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بگه‌نه غه‌ززه، چونكه دۆخی ژیان له‌و شاره زۆر ترسناك بووه.
پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای مه‌ڕاسیمی نوێژكردن له گۆڕه‌پانی پاپا پترۆس له رۆما له گوتارێكدا گوتی: ئێستا بیر له دۆخی ترسناكی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل ده‌كه‌مه‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: به‌ناوی خودا داواتان لێ ده‌كه‌م شه‌ڕ ڕابگرن و لێ بگه‌ڕێن هاوكاری پزیشكی و مرۆیی بگاته برینداران و خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه، چونكه بارودۆخ له‌م شاره له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌م هه‌ر ئێستا و به‌په‌له دیله‌كان ئازاد بكرێن.
پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا ده‌كات شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین رابگیرێ كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه له ئیسڕائیل زیاتر له 1400 كه‌س كوژراون، له فه‌ڵه‌ستنیش 9 هه‌زار و 770 كه‌س كوژراون كه زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و به‌ته‌مه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.