Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:42

ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی سوپای ئیسرائیل گەیشتە 345 

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە ڕێگەی بە بڵاوكردنەوەی ناوی 345 كەسی كوژراو لە ڕیزەكانیدا دا.
ڕاگەیاندنی ژمارە نوێیەكە دوای ئەوە دێت كە سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كە دوێنێ شەممە، 4 سەربازی دیكە لە كەرتی غەززە كوژراون.
ئەم ژمارەیە ڕۆژانە بەرز دەبێتەوە، بەهۆی پێكدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چەكدارانی لیواكانی عیزەدین قەسام و باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە ژمارەیەك میحوەری باكووری كەرتی غەززە.
دوێنێ دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو كەرتی غەززە، لەوێ لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان كۆبوونەتەوە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.