Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:16

یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان كۆبۆوه‌ و بڕیار و راسپارده‌ی نوێ ده‌ركرا

کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان به‌رێوه‌چوو.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌مینداری دارایی و ئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له‌سه‌ر دۆخی یاری پایسكل و كاروچالاكییه‌كانی داهاتوو به‌رێوه‌چوو.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان كرا كه‌ خه‌رجی دارایی بۆ یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان دابینكرد له‌ پێناو به‌رێوه‌چوونی كارو چالاكی داهاتوو، ئه‌ممه‌ش هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر و خزمه‌تێكی دیكه‌بوو كه‌ پێشكه‌ش به‌ یاریزانانی یاری پایسكل كرا، هه‌نگاوێكی دیكه‌یه‌ بۆ به‌ره‌و پێشچوونی بزاڤی وه‌رزشی یاری پایسكل له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ش به‌چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ كۆتاهات:
1- بریاردرا له‌ 1ی12ی2023، قۆناغی كۆتایی خولی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرێت، له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌ووتوان 100 كم  بۆ كوڕان ، بۆ  تازه‌ پێگه‌یشتووان و كچان 50 كم ده‌بێت. 
2- له‌ هه‌مان ڕۆژدا له‌ مه‌ڕاسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونیی به‌رپرسانی باڵای وه‌رزش و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان و وه‌رزشوانان و وه‌رزشوانه‌ دێرینه‌كانی ئه‌م یارییه‌، له‌ شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن و به‌ كۆتا هاتنی خولی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دیاری و خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌شده‌كرێت.
3- یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان، ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات بۆ ساڵی داهاتوو  به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی چه‌ندین خول و پاله‌وانێتییه‌تی به‌ چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان.
4- هه‌ر له‌م ساڵدا خولی ناوبژیوانی بۆ ناوبژیوانانی یاری پایسكل سواری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

5- نووسراو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لقی یه‌كێتی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییان له‌ خول و چالاكییه‌كانی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر. 

6- یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ ساڵی داهاتوو به‌هاوكاری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی باش له‌گه‌ڵ یانه‌كان ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ی  تیپی تازه‌ پێگه‌یشتووان بایه‌ختی زیاتری پێده‌درێت.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.