Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:51

بۆچی ئافره‌تان ئەگەری قەڵەوبونیان زیاترە لەچاو پیاواندا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایان له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی،  چه‌ندین رێنمایی نوێ و هۆكاره‌كانی بۆچی ئافره‌تان  زۆرتر قەڵە و ئەبن وەک لە پیاوان روونده‌كه‌نه‌وه‌.
شاره‌زایان له‌م كه‌رته‌دا به‌م شێوه‌یه‌ هۆكاره‌كانی ئافره‌تان له‌ قەڵەوبونیان  به‌راورد به‌ پیاوان ڕوونده‌كه‌نه‌وه‌:

1. زیاتر کاتی خانمان لە چێشتخانە دەمێننەوە و خواردن ساز دەکەن و چەشتی بەردەوامی خواردنەکان و پاشانیش نان خواردن وا لە خانمان دەکات خواردنی زیادە بخۆن و کێشیان زیاد بکات.

2. ژنان بەرپرسن لە خواردنپێدانی مناڵەکانیان، بۆ ئەوەی مناڵەکانیان نانەکە بخۆن زۆرجار ناچار ئەبن لەگەڵیان بخۆن.

3. هەندێک لە خانمان کاتی دوودڵی و بێتاقەتی خواردن زۆرتر دەخۆن تاوەکو سەرقاڵیان بکات و ئارام ببنەوە ئوەش بەرەو قەڵەوییان دەبات.

4. هەندێکجار خانمان بەهۆی ئەوی پێیان وایە نابێت خواردنەکان فڕێ بدرێن و ئەوانەی دەمێنێتەوە خۆی دەیخوات.

5. خانمان لە کاتی باڵقبوون و دروستبوونی هۆڕمۆنی ژنانە زۆرجار چەوری لە هەندێ شوینی جەستەدا دروست دەبێت وەکو ڕان و کەمەر.

6. نەخۆشیەکانی هێلڕکەدان و دروست بوونی کیس وا دەکات زوزو برسی ببێتەوە و خواردن بخوات.

7. قەڵەو بوون لە دوای هاوسەرگیری ژنان پێیان خۆشە لەگەڵ هاوسەرەکانیان هەمان ئەو خواردنە ڕێژەخواردنە بخۆن کە ئەو دەیخوات کە ئەمە هەڵەیە و پیاوان پێویستیان بە ڕێژەیەکی زۆرتر خواردن هەیە وەک لە ژنان ، کاتێ ژنان ئەم هەڵەیە دەکەن دووچاری قەڵەوی دەبنەوە.

8. زیاد بوونی کێش لە کاتی سکپڕیدا هەرچەندە زیابوونی کێش لەکاتی سکپڕیدا ئاساییە بەڵام هەڵەکە ئەویە خەڵک پێیان وایە ژنانی باردار دەبێت زۆر بخۆن بۆ ئەوەی گەشەی مناڵەکەی باش ببێت ، ئەمە وا دەکات ژنان قەڵەو بن و پاش مناڵ بوونیش کێشیان کەمنەکاتەوە ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەکاتی شیردانیش دا خواردنی زیاد دەخۆن.

ژێده‌ر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.